ساقی دەروێشان بە ستایلێکی جیاواز بڵاوکرایەوە

ئومید ڕەسوڵپور

ژیان:

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئومید ڕەسوڵپور نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی ساقی دەروێشان.

شەوی ڕابردوو نوێترین ڤیدیۆ کلیپی هونەرمەندی گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان ئومید ڕەسوڵپوور بەناوی ساقی دەروێشان بڵاوکرایەوە.

کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکە فەرهاد نەباتی ئەنجامی داوە و کاری وێنەگرتنیشی لەلایەن هێمن نەباتیەوە بۆ کراوە.

ئومید ڕەسوڵپور لاوێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە ماوەی چەند ساڵێکە کاری گۆرانیوتن دەکات و زۆربەی زۆری بەرهەمەکانیشی گۆرانییە فۆلکلۆرە کوردییەکانە و نوێی دەکاتەوە.