چەند رێنماییەك پێش بەكار هێنانی ماكیاژ


ژیان:

خانمان بۆ هەر خۆرازاندنەوەیەك پێویستیان بە بەكارهێنانی ئەساس هەیە، بۆ ئەوەی پێستی دەموچاوت جوان دەربخەیت لەڕێگای بەكارهێنانی ماكیاژ پێویستە چەند خاڵێك لەبەر چاو بگریت. 

بۆ ئەوەی بتوانیت ماكیاژەكەت بەشێوەیەكی جوان و سەرنج راكێش رێك بخەیت پێویستە چەند خاڵێكت لەبەرچاو بێت و كار بكەیت بۆ ئەوەی پێستت بپارێزێت و بە شێوەیەكی ساف و جوان دەربكەوێت. 

1-لەكاتێكدا بەهۆی ئارەقكردنەوە ماكیاژەكەت رەنگی پێستت جوان دەرناخات، هەوڵبدە پێستت سەرەتا جوان پاكبكەیتەوەو دواتر گرنگی بەئەساسكردن بدە. 

2-لەكاتێكدا بەهۆی بەكارهێنانی ماكیاژەوە پەڵە لەسەر پێستت دروستدەبێت، پێش بەكارهێنانی ئەساس هەوڵبدە كرێم بۆ پێستی دەموچاو بەكاربهێنە.

3-بەهۆی تیشكی خۆرەوە رەنگی پێستی دەموچاو تۆختر دەبێت، لەكاتێكدا پێستی دەموچاوت تۆخە ئەوا رەنگی ئەساسەكەت كاڵ دەردەكەوێت، لەمكاتانەدا بەڕەنگی برۆنزی گرنگی بەڕەنگی پێستی دەموچاو بدە، بەڕەنگی برۆنزی روومەتەكانت و ناوچەوانت و سەر لوتت و چەناگەت رەنگ بكە.

4- لەكاتێكدا بەهۆی بەكارهێنانی ماكیاژەوە چرچی سەر پێستی دەموچاوت دەردەكەوێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە لەچواردەوری چاوەكانت و دەمت زۆر بەكەمی گرنگی بە بەكارهێنانی ماكیاژ بدە تا چرچی كەمتر دەربكەوێت.