پۆمپیۆ پەیامێکی گەیاندە عەبدولمەهدی

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

ژیان:

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا کە تێیدا وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی لەسەر دوایین هێرشەکانی سعودیە گەیاندە عێراق.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند عادل عەبدولمەهدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه‌.

له‌په‌یوه‌ندیه‌ تەلەفۆنیەکەدا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى ئه‌یلولى 2019 ئەنجامدراوە مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا به‌ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و هێرشانه‌ى كراونه‌ته‌ سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆ له‌ ناو خاكى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ناوخاكى عێراقه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌.

پێشتر لە ژمارەیەك میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی ئەوە بڵاوكرابوویەوە كە لە خاكی عێراقەوە ئەو هێرشە ئەنجامدراوە، بەڵام حكوومەتی عێراق رەتیكردەوە كە لە خاكی عێراقەوە هێرش كرابێتە سەر دامەزراوەكانی نەوت لە سعوودیە.