هاورده‌كردنی هه‌نگوین قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت

هەنگوین

ژیان:

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوردەکردنی هەنگوین بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە.

بێگه‌رد تاڵەبانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، هه‌ر به‌رهه‌مێكی ناوخۆ به‌شی پێویستی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و خواستی هاوڵاتیان بكات هاورده‌ كردنی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت، یاخود به‌پێی پێویستی بازاڕ سنوردار ده‌كرێت ئه‌مه‌ش له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می ناوخۆ .

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ساڵ بەروبوومی هەنگوینی هەنگەوانان لەهەرێمی کوردستان زۆر باش بووە و دەتوانێت پێداویستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە، بۆیە پێویست بە بەرهەمی دەرەکیی ناکات.