وەزارەتی ئەوقاف داوای یەكەی نیشتەجێبوون بۆ مەلاكان دەكات


ژیان: 
وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم داوای لە دەستەی وەبەرهێنان كردووە پڕۆژەی شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دابینبكات.

بە گوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی كە ئاراستەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان كراوە تیایدا داوا دەكات "بەپێی یاسای وەبەرهێنان پرۆژەیەك بۆ شوێنی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دابینبكرێت بە نرخێك بۆیان گونجاوبێت و بتوانن سوودی لێ وەربگرن". 

ئەو نوسراوە كەئەمڕۆ دەرچووە، واژۆی پشتیون سادق وەزیری بەسەرەوەیە و تیایدا دەڵێت "زۆربەی مامۆستایانی ئایینی باری داراییان خراپە و شوێنی نیشتەجێبوونی تایبەت بە خانەوادەكانیان نییە". 

دەقی نوسراوەكە: