تەنها لە هەرزان بازاڕێكدا 700 كیلۆ مەوادی خراپ دەستی بەسەرداگیرا


ژیان: 
چاودێری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تەنها لەیەك هەرزان بازاڕدا دەستگیراوە بەسەر نزیكەی (۷۰۰)كیلۆ خۆراك و مەوادی پاكەرەوادا.

چاودێری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "لیژنەكانی سەنتەری چاوێری تەندروستی ڕاپەڕین لەگەڕەكی ڕاپەڕین لەناوهەرزان بازاڕێكدا دەستیان گرت بەسەر نزیكەی (۷۰۰)كگم خۆراك و مەوادی پاكەرە و وە ك (شامپۆ‌؛ تایت ؛ زاههی و ....هتد) كەسەرجەمیان بەسەرچو بوون".

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە ئاشكرای دەكات "سەرجەم مەوادەكان دەستی بەسەردا گیرا و خاوەنەكەی لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت".

داواشی لە هاولاتیان كردووە لە كاتی بونی خۆراكی خراپ و بەسەرچوودا لیژنەككانی چاودێری تەندروستی ئاگادار بكەنەوە ژمارە تەلەفون(07709142727)ێكیشی لەگەڵ راگەیەندراوەكەدا بلاو كردووەتەوە.