پارتی بڕیاری یەك لیستیدا بۆ هەڵبژاردن لە نەینەوا


ژیان: 
بەهۆی ترسی لە شكستی لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان پارتی دەیەوێت لە سنوری نەینەوا بە یەك لیست لەگەڵ هێزە كوردیەكانیتر بەشداری هەڵبژژاردن بكات. 
مەناف حەسەن، بەرپرسی ھەڵبژاردنەكانی پارتی لە مووسڵ رایگەیاند: دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لەگەڵ ھەرسێ لقی نەینەوای پارتی كۆ بووەوە و تێیدا پرسی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق تاوتوێ كرا، لە ئەنجامدا بڕیاری ئەوەمان دا كورد لە نەینەوا بە یەك لیست بەشداریی ھەڵبژاردن بكات.

ناوبراو بە یدیای فەرمی حزبەكەی وت "لەبەر ڕەوشی ئاڵۆزی ئەو ناوچانە و ئەو ستەمەی بەھۆی ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەوە لە كورد كراوە، پێویستە كورد بە یەكگرتوویی بچێتە نێو ئەو ھەڵبژاردنەوە".

هەرچەندە لە دوای بە جێهێشتنی نەینەوا و شەنگال لە مانگی ئابی 2014وە  پارتی ترسی لە هەڵبژاردنەكانی ئەو ناوچەیە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار دەكرێن بە بەجێهێشتنی خەڵكی ئەو ناوچەیە بە داعش هێزە ئێزدیەكان بڕیاریانداوە بۆخۆیان بە لیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژارد بكەن، بەرپرسەكەی پارتی لە مووسڵ وتیشی: پێشبینی دەكەین لایەنە كوردیەكانیتریش بەشداری لەو یەك لیستیەدا بكەن. 

مەناف ئەوەشی ئاشكرا كرد ڕۆژی شەممەی داھاتوو مەكتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پێكهێنانی لیستی ھاوبەشەوە لەگەڵ لایەنەكانی كورد كۆ ببێتەوە و یەكلایی بكرێتەوە.