وێنەی کچە بچووکەکەی نانسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە

نانسی عەجرەم

ژیان:

بڵاوبوونەوەی وێنەی هونەرمەندی بەناوبانگی لوبنانی نانسی عەجرەم و کچە بچووکەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەرای ناوتەوە.

خانمە هونەرمەندی پۆپی لوبنانی نانسی عەجرەم لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و کچە بچووکەکەی بڵاوکردووەتەوە .

ناوبراو لەژێر وێنەکەدا نوسیویەتی کە بەشدارییان کردبوو لە جەژنی لەدایکبوونی منداڵی یەکێک لە هاوڕێکانی و لە وێنەکەدا کچە بچوکەکەی نانسی بە جلوبەرگی سپییەوە دەردەکەوێت.

بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیەی نانسی و کچەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەمووانی سەرسام کرد و هەندێک لە بەکاربەران پێیان وایە کچە بچوکەکەی نانسی شێوەی لە باوکی دەچێت، هەندێکیش ئارەزووی تەندروستییەکی باشیان بۆ ئەو خێزانە کردووە.

نانسی عەجرەم هاوسەرەکەی دکتۆر فادی ئەلهاشمە و خاوەنی سێ کچن بە ناوەکانی ئایلا، میلا و لیا.