ڤیدیۆ؛ نوێترین بەرهەمی ئەحمەد خەلیل بڵاوکرایەوە

ئەحمەد خەلیل

ژیان:

نوێترین بەرهەمی هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئەحمەد خەلیل بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکرایەوە بەناوی "وای حاڵی من".

کاری تێکست و ئاوازی بەرهەمە نوێیەکەی ئەحمەد خەلیل سەرمەند فوئاد ئەنجامی داوە  و دەرهێنەری کورد بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەی بۆ ئەنجام گەیاندووە.

هاوکات میوزیکسیانی کورد ئەفشین شوکری هەستاوە بە ئەنجامدانی ئارێجیمنتی گۆرانیەکە میکس و مایسترینگیش عەلی شەفیعزادە کردوویەتی.

ئەحمەد خەلیل، خەڵكی سلێمانییە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە، لە ساڵی 2019 چەند ڤیدیۆ كلیپێكی دیكەیشی بڵاو كردووەتەوە، هاوكات ژمارەیەك كۆنسێرتیشی ساز كردووە.