فەرمانی دەستگیر كردن بۆ باوكی پەرلەمانتارێك دەرچوو


ژیان: 
بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دادگای كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی بۆ باوكی پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەركرد كە بۆخۆی بەرپرسی یەكێتیە.

بەگوێرەی نوسراوێكی دادگای كەركوك كە ئاراستەی تەواوی ئەندامانی بەرزەفتی دادوەریی و پۆلیس كراوە فەرمانی دەستگیر كردن بۆ غەفور ساڵح دەرچووە كە بەرپرسە لە مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان. 

ئەو فەرمانی دەستگیر كردنە بە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر دەرچووە، بەڵام هۆكارەكە رون نەكراوەتەوە لە كاتیكدا ئەو بەرپرسەی یەكێتی باوكی پەرلەمانتار دیلان غەفورە كە لە ماوەی رابردوودا قسەی لەسەر لایەنی ئەمنی شارەكە كردبوو.