ژیان مەبەستی سەردانەكەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر ئاشكرا دەكات


ژیان: 
سەرۆك كۆماری عێراق بەهۆی مەترسی لەسەر بوجەی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەكی بەپەلە رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆدەبێتەوە. 

سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: جەنابی سەرۆك كۆمار بە مەبەستی هۆشداری دان بە سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی هەرێم سەردانی هەولێری كردووە و دەیەوێت ئاگاداریان بكاتەوە لە رێكەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی.

بە گوێرەی زانیاریەكان سەرۆك كۆمار لە مەترسیەكانی رێك نەكەوتنی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە، لایەنە عێراقیەكان پێیان راگەیاندووە كە هەرێم جدی نیە لە رێكەوتن كردن لەگەڵ حكومەتی ناوەندی بۆ ئەوەش فواد حسێن وەزیری دارایی هاوڕێیەتی سەرۆك كۆمار دەكات دەیانەوێت مەترسیەكان بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم رونبكەنەوە.