جوتیار عادل: كۆبونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبن


ژیان: 
وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند كۆبونەوەكانی نێوان هەرێم و بەغداد بەردەوام دەبن و راشیگەیاند لێك تێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان لایەنەكان و سەرۆك كۆماریش لە هەوڵدایە. 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: خۆشبەختانە لێك تێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان هەرێم و بەغداد پلانیشمان هەیە كۆبونەوەكان بەردەوام بن. 

باسی لەوەش كرد كە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی كۆمارەوە هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە، ئەوەشی راگەیاند تا ئێستا لێكتێگەیشتنەكان باشن بۆ رێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد.