لە كفری 40 ماتۆڕ سكیل دەستی بەسەردا گیرا


ژیان: 
لەهەڵمەتیكدا لیژنەی ئەمنی كفری توانیان دەست بەسەر 40 ماتۆرش سكیلدا بگرن  كە مۆڵەت و تابلۆی تۆمار كراویان نەبووە. 

ئیدریس كەریم عەباس، بەڕێوەبەری بەشی هاتوچۆی قەزای كفری، رایگەیاند: بەهاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكانی ئاسایش و پۆلیس توانیمان دەست بەسەر (40)ماتورسكیلدا بگرین كە بێ تابلۆ بوون یان بێ مۆڵەت بوون.

ناوبراو ئامانجی هەڵمەتەكەیانی رونكردەوە وتیشی: ئامانج لەم هەڵمەتە لەپیناو پاراستنی ئاسایش و فەراهەم كردنی هاتوچۆیەكی سەلامەت خوازانەیە بۆ هەمووان.