گەرمیان؛ لەڕووداوێکی هاتووچۆدا 12 کەس برینداربوون

دیمەنێک لە ڕووداوەکە

ژیان:

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، لەئەنجامی ڕوداوێکی ھاتوچۆ 12 کەس برینداربون و سەرجەم بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەسەر ڕێگەی (کەلار _ جەلەولا) نزیک ناحیەی کوڵەجۆ، بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری جێب واز کە بەئاراستەی ناحیەی جەلەولا ڕۆیشتوە 12 کەس برینداربون.

ھەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، "بریندارەکان بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لەکەلار".

هاوکات، لەئێستادا لەلایەن تیمی ھاتوچۆی ناحیەی کوڵەجۆوە لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە.