كافتریایەك و كارگەیەكی شیرینی داخران


ژیان: 
ئیوارەی ئەمڕو لەگەڕەكی سەرچنار لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی كافتریایەك لەلایەن لیژنەكانی مەڵبەندی تەندروستی سەرچنار بەهۆی جێ بەجێ نەكردنی مەرجی تەندروستی داخرا. 

هەرئەمڕۆ سەرلەبەیانی ئەو لیژنانەی چاودێری بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە هەستان بەداخستنی كارگەیەكی شیرینی دروست كردن لەناوبازاڕ نزیك مزگەوتی گەورە كەلەلایەن لیژنەی كارگەكان بڕیار لەسەر داخستنی درابوو بەهۆی جێ بەجێ نەكردنی مەرجە تەندروستی و نەبونی مۆڵەت نامەی تەندروستی. 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی دەشڵێت: ئاگاداری هەردوو شوێنەكە كراوە تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێ بەجێ نەكەن شوێنەكانیان بۆناكرێتەوە.