دەستەی دەستپاكی بڕی 135 ملیۆن دۆلاری گێرایەوە


ژیان: 
دەستەی دەستپاكی عێراقی رایگەیاند بڕی 130 ملیۆن دۆلاریان بۆ وەزارەتی نەوت گێراوەتەوە ئەوەش لە ئەنجامی گرێبەستی نێوان چەند كۆمپانیایەكدا. 

دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند دوای گەڕان و بەدواداچونەكان ئەو سەرپێچییانەی كە لە گرێبەستەكانی نێوان كۆمپانیای دابەشكردنی بەروبومە نەوتییەكان و دوو كۆمپانیای وەبەرهێناندا واژووكراون، ١٣٥ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی نەوت گەڕێندراوەتەوە. 

بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان سەر بە دەستەكە، گەڕان و بەدواداچوونی كردووە سەبارەت بە گرێبەستەكانی هاوردەكردنی بەروبومە نەوتییەكان.