بڕێکی زۆر هێلکە لە کەلار لەناوبرا

هێلکە

ژیان:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلار دەستبەسەرداگرتنی 21 تۆن هێلکەی ڕاگەیاند.

لیژنەکانى قائیمقامیەتى کەلار دەست دەگرن بەسەر بڕى (21) تۆن هێلکەدا و ئاشکرای دەکەن کە لە (900) کارتۆندا هەڵگیرابوو، دوای لەناوبردنی رێکارى یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەى دەگیرێتەبەر.

ئاماژە بەوەشدەکەن، دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو (900) کارتۆن هێلکەیە و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوتوە کە شیاوی خواردن نییە.

ڕاشیدەگەیەنن، خاوەنەکەی رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە، چونکە بە بڕیارێکى حکومەتى عێراق هاوردەکردنى هەمو جۆرە هێلکەیەک قەدەغەکراوە.