هاتوچۆی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە سلێمانی قەدەغە دەکرێت

سلێمانی

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دەست پێكردنەوەی دەوامی خوێندنگاكان لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە وە هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لە لە سەنتەری شار قەدەغە دەكرێت.

لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی شەممە 21-9-2019 هاتووچۆی بارهەڵگرەكان ئەوانەی لە چوار تۆن زیاتر بار دەكەن، هاتووچۆیان لەناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود و سەنتەری شار قەدەغە دەكرێت، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنگاكان.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە جێ بەجێ دەكرێت و تەنها ڕۆژەكانی پشوو و هەینی دەتوانن لە کاتژمێر 7:30 تا 8:30 هاتوچۆ بكەن.