حکومەتی هەرێم ئەم کارانەی لە فەرمانبەران قەدەغەکرد

10 بڕیاری نوێ لە حکومەتی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران
ئەنجوومەنی وەزیران_ لۆگۆ

ژیان:

حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 بڕیاری تایبەتی بەکاروباری فەرمانبەرانی شارستانی و ئەمنی و مووچەخۆرانەوە دەکرد.

به‌پێى نووسراوى ژماره‌ (6010)ى سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا جارێكى دیكه‌ دامه‌زراندن و گه‌ڕانه‌وه‌ى خزمه‌ت و گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردن و ته‌رخانكردنى زه‌وى و ئۆتۆمبێل بۆ كارى تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانى شارستانى و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان قه‌ده‌غه‌ بكات.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكایه‌تى دیوانى حكومه‌تى هه‌رێم، هاوكارى دارایى بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك و كڕینى ئۆتۆمبێل بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌ت و ته‌رخانكردن و نوێكردنه‌وه‌ى و گواستنه‌وه‌ى زه‌وى نیشته‌جێكردن قەدەغە دەکات.

هاوکات، درێژكردنه‌وه‌ى ساڵانى خزمه‌تى فه‌رمانبه‌ران و گواستنه‌وه‌و ته‌نسیبكردن له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوه‌وه‌ى هه‌رێم و دامه‌زراندن و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى فه‌رمانبه‌رانى راگرتووه‌.