بۆڵتن هەڕەشە لە ترامپ دەكات

بۆڵتن و ترامپ

ژیان:

 راوێژکاری پێشووی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا، رەخنەی توندی ئاراستەی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا گرتووە، کە نەیتوانیووە رێگری لە سەرەڕۆییە و قۆرخکارییەکانی ئێران لە عێراق بکا، هاوکات هەرەشەی درکاندنی چەندین نهێنیش دەکات.

جۆن بۆڵتن راوێژکاری پێشووی ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەهۆی شکستی سیاسەتی سەرۆك ترەمپ لە عیراق کە نیتوانیوە بەر بە ئێران بگرێت، ئێران دەستی کراوەتر بووە تا ئەنجامدانی دووایین هێرش بۆسەر سعوودیە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی (دەیلی بێست)ی ئەمریكی بڵاویكردەوە كە جۆن بۆڵتن، بە نیازی نوسینی كتێبێكە تیایدا چەندین نهێنی دۆناڵد ترامپ ئاشكرا بكات کە ئەو لە ماوەی خزمەتكردنیدا ئاگاداریان بووە.

بەپێی ڕۆژنامەی ناوبراو، بۆڵتن ئێستا خەریكی پەیوەندیكردنە بە چەند نوسەرێكەوە كە یارمەتی بدەن لە نوسینی كتێبەكەیدا.