بەندکراوێک لە بەندیخانە گیانی لەدەستدا

پێشێلکارییەکانی ئێران بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ بەردەوامە

ژیان:

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، یەكێكی دیكە لە بەندكراوای بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ بە هۆی كەمتەرخەمی و درەنگ بەدەمەوە هاتنی پزیشكییەوە گیانی لە دەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندكراوێكی تەمەن ٦٥ ساڵ بە ناوی دایووش كەنگەرلوو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جەڵتەی دڵ لێی داوە و بە هۆی كەمتەرخەمی و دەرنگ بەدەمەوە هاتنی پزیشكیەوە پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ڕاشیگەیاندووە، ناوبراو بە تۆمەتی پەیوەندی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە زیندانی كراوە و پێشتریش نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە.

ئەوەش لەکاتێدایە، بەردەوام رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاماری مەترسیدار لەبارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاودەکەنەوە.