سلێمانی؛ لەماوەی چەند رۆژێکدا دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە یەک تۆن خۆراکی خراپبوو

چاودێری تەندروستی داوایەک ئاڕاستەی ئەم هاوڵاتیانە دەکرێت
بەشێک لەو خۆراکەی دەستی بەسەردا گیراوە

ژیان:

به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی چاوێریی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌رێی لیژنه‌ تایبته‌كانی چاودێریی ته‌ندروستییه‌وه‌، له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك تۆن خۆراكی خراپ و ماوه‌ به‌سه‌رچودا گرتووه‌.

به‌ڕٍێوه‌به‌رایه‌تیی چاوێریی ته‌ندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆپاراستنی ته ندروستی هاوڵاتیان و رێگری کردن له خۆراکی ناتەندروست و ماوەبەسهرچوو، لەلایه ن لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی مەڵبەند وبنکە تەندروستیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە چەند ڕۆژی رابردوو دەست بەسەر نزیکەی یەک تون و 350 کلۆگرام خۆراکی خراپ و ماوەسەرچودا گیراوە.

دەشڵێت، لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانیاندا ده‌كرێت و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانیش له‌ناوبراون.

لەبارەی ئەو خۆراکانەی ماوەبەسەرچوو بوون و دەستیان بەسەرداگیراوە دەڵێت کە پێکهاتبوون لە نزیکەی 300 کگم خۆراک و چەند کەلوپەلکی خراپ و ناتەندروست و 500کگم ئاردی خراپ و ئە سپێیاوی لە نانەواخانەیەک.

هەروەها 250کگم خواردن و خواردنەوەی خراپ و ماوەبەسەر چوو لەسنوری گەڕەکی کارێز وشک و نزیکەی 150کگم خۆراکی خراپ و ماوەبەسەر چوو  لە سنووری گەڕەکی مامۆستایان.

چاوێریی تەندروستی سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردووه‌ لەکاتی بونی خۆراکی خراپ و بەسەرچوودا، به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ (07709142727) بە زووترین کات لیژنەکانی چاودێری تەندروستی لێ ئاگادار بکەنەوە.