ڕووداوێکی هاتووچۆ ٢ قوربانی لێکەوتەوە

پاشماوەی ڕووداوەکە

ژیان:

ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە- وەرتێ کەسێک گیانی لە دەست دا و سەرنشینێکیش برینداربوو.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٨:٠٠ لەنزیک گوندی نۆرێ-ی سەربە شارەدێی سەرکەپکان لە شارۆچکەی ڕانیە، ڕووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی تیژڕەویی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تۆیۆتا هایلۆکس ڕوویداوە  و لەئەنجامی ئەو ڕووداوەشدا شوفێرەکە گیانی لەدەستداوەو سەرنشینێکێش بەسەختی برینداربووە.

بە پێی زانیاریەکان، ئێستا تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەمەبەستی توێکاری بۆ تەرمەکەی لای پزیشکی دادوەرییە و دواتر ڕادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.