هۆكارەكانی تووشبوون بەنەخۆشی شەكرە


ژیان: تەندروستی پێشمەرگە

تا ئێستا بەتەواوەتی هۆكارەكانی تووش بوون بەنەخۆشی شەكرە نەزانراون، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی هۆكاری یاریدەدەر هەن بۆ دروست بوونی ئەم نەخۆشیە لەوانە:

 هۆكاری جۆری یەكەمی نەخوشی شەكرە بریتیە لەهۆكاری بەرگری كەدژەتەن كار دەكاتە سەر خانە (بێتا)كانی پەنكریاس‌و تێكیان دەشكێنیێ، هەوكردنی ڤایرۆسی‌و تێكچوون لەسیستەمی بەرگری لەش، هەروەها هۆكاری بۆماوەیی.

ئەمانەش هەندێك هۆكاری جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرەن:

1_هۆكاری بۆماوەیی (بوونی نەخۆشی شەكرە لەمێژووی خێزاندا )،هۆكارە بۆماوەیەكان تا ئێستا لەژێر لێكۆلینەوەدان، هۆكارە ژینگەیەكانیش وەك جۆری خۆراك‌و بڕی خۆراك‌و شێوازی كاركردن‌و كێش لەخۆ دەگرێتەوە. 

2_تەمەن لەسەرووی (45) ساڵیەوە. 

3_قەڵەوی، لەدیارترین هۆكارەكانی تووش بوون بەم نەخۆشییەن. 

4-بەكارهێنانی هەندێ دەرمان بەتایبەت (كۆرتیزۆنەكان ). 

5_نەجووڵان‌و كەم چالاكی ڕۆژانە.

6_هەندێك نەخۆشی كەلەپەنكریاسدا ڕوودەدات وەك (هەوكردنی پەنكریاس). 

7_تووش بوون بەنەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیاندا. 

8_بەرزە چەوری خۆین. 

9_بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن. 

10_خواردنی ناتەندروست.

ماكەكانی نەخۆشی شەكرە 

نەخۆشی شەكرە بەوە ناسراوە كەكاریگەری خراپی هەیە لەسەر هەموو ئەندامەكانی لەش، گەر بێت‌و بەشێوەیەكی دروست نەتوانرێت كۆنترۆڵ بكرێت لەوانە:

أ_چاو (كاردەكاتە سەر بینین ،شەبەكەكانی چاو ،هەندێك جار دەبێتە هۆی لەدەست دانی بینین گەر بەشێوەیەكی گونجاو كۆنترۆڵ نەكرێت).

ب_ تەسكبوونەوەی بۆریەكانی خوێنی دڵ كە دەبێتە هۆی سستی گورچیلەكان.

جۆرەكانی نەخۆشی شەكرە 

جۆری یەكەم:

ئەم جۆرەیان زیاتر لەمنداڵ‌و گەنج دا ڕوودەدات لەخوار تەمەنی 30 ساڵییەوە بەڕیژەی (5-10)%تووش بووان دەگرێتەوە، بۆ چارەسەر دەرزی ئینسۆلین بەكاردێنن (لەم جۆرەدا پەنكریاس بەشێوەیەكی دروست ئەنسۆلین ناڕژێت یان وەستاوە لەڕشتنی ).

جـــــۆری دووەم :

ئەم جۆرەیان زیاتر لەسەروو تەمەنی 40 ساڵی یەوە ڕوودەدەات بەڕێژەی (95-90)%تووشبووان دەگرێتەوە لەم جۆرەدا پەنكریاس ئینسۆلین دەڕێژێت، بەڵام لەش ناتوانێت بەشێوەیەكی دروست سوودی لێ وەریگرێت . ئەم جۆرەیان دەتوانرێت بەشێوەیەكی گونجاو كۆنترۆڵ بكرێت لەڕێگەی بەرنامەی (خواردن ،وەرزش ، چارەسەری گونجاو، حەب یان دەرزی ئینسۆلین).

نەخۆشی شەكرە لەئافرەتی دووگیاندا:

بۆ كۆنتڕوڵكردنی ئەم جۆرەیان بەرنامەی خۆراك‌و وەرزش كردنی تایبەت ،پاشان ئەگەر چارەسەر نەكرا نەخۆش دەرزی ئینسۆلین بەكاردێنێت ، زۆر كات لەدوای لەدایك بوونی منداڵەكە نەخۆشیەكە نامێنێ، بەڵام لە(60-40)%ئەو دایكانە ئەگەری ئەوەیان هەیە لەداهاتوودا جارێكی تر تووشی ئەم نەخۆشیە ببنەوە لەدوای (5-10) ساڵی تر لەجۆری دووەمی شەكرە.

ڕێنمایی تەندروست بۆ نەخۆشی شەكرە (كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكر لەخوێندا ).

چالاكی ڕۆژانە بەشێوەیەكی گونجاو بۆ ماوەی (60-30) خولەك وەك ( رَۆیشتنی خێرا ، ڕاكردن،وەرزش كردن و...) بەڕینمای كردنی لەژێر چاودێڕی پسپۆڕی شارەزا لەبوارەكەدا.

 سودەكانی وەرزش كردن :

 كۆنترۆڵ كردنی ڕێژەی شەكر لەخوێندا.

چەوری لەش رێك دەخات لەڕێگەی كەم كردنەوەی چەوری سێ گلیسرەی‌و كەم كردنەوەی كۆلستڕۆڵی زیان بەخش (LDL ) وە زۆركردنی چەوری بەسوود ( HDL ) .
كەم كردنەوەی مەترسیەكان لەسەر سوڕی خوێن‌و نەخۆشیەكانی دڵ.

لەڕووی دەروونی یەوە هەست بەئارامی دەكەیت.

چالاك كردنی هۆرمۆنی ئینسۆلین.

چۆنێتی دیاری كردنی نەخۆشی شەكرە:

1_دیاری كردنی نیشانەكانی نەخۆشیەكە.

2_ مێژووی دەركەوتنی نەخۆشی شەكرە لەخێزاندا.

3_پشكنینی تاقیگەیی.