دەستگیرا بەسەر ٨ کیلۆ ماددەی هۆشبەر

دووکەس ویستویانە لە ئیبراهیم خەلیلەوە بهێندرێتە ناو هەرێم
ماددەی هۆشبەری شیشە

ژیان:

دوو كەس دەستگیرکران لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، كە بەنیازبون هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە توركیاوە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلەكەیانەوە بهێننە ناو هەرێمی كوردستان.

ئاسایشی گومركی ئیبراهیم خەلیل، دوو كەسیان دەستگیركردووە كە بەنیازبوون ماددەی هۆشبەر لە توركیاوە هاوردەی ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو دوو كەسەی دەستگیركراون لەناو ئۆتۆمبێلەكەیاندا، دەستبەسەر بڕی هەشت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیراوە لە جۆری شیشە و كریستاڵ.

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان ڕەوانەی ئاسایشی گشتی دهۆك كراون بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر.