ئازاد بەرواری بەهۆی نەخۆشیەكی كتوپڕەوە گەیەندرایە نەمسا

ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

ژیان:
ئازاد بەرواری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ماوەی هەفتەیەكە بە هۆی نەخۆشییەكی كوتوپڕەوە گەیەنراوەتە ووڵاتی نەمسا.

بەرواری رەوشی تەندروستی تێك چووە و لە ئێٍتادا لەو وڵاتە لەژێر  چاودێری پزیشكدایە و ناوبراو كەسێكی نزیكە لە بنەماڵەب بارزانیەكانەوە و نهێنی و تایبەتمەندیەكی زۆری ئەو بنەماڵەیەی لەلایە.

سەرپەرشتی هەموو ئەو تەقینەوانەی دەكرد، كە لە ناو هەولێردا روویا دەدا، جگە لە دۆسییەی مەلا بەشیر، شەڕی كۆمۆنیستەكان، هەروەها تێزابكردن بە قاچ و قولی كچ و ژنان لە رێگای مەلا غەنییەوە.

بە گوێرەی زانیاریە بڵاوكراوەكان لە سەرەتای چونەكەیدا لە هەفتەی رابردوو فازیل میرانی سەردانی بەرواری كردووە و بۆ ماوەیەكی لەلای ماوەتەوە، بەڵام تا ئێٍستا هۆكاری نەخۆشیەكەی رون نەبووەتەوە.