تۆمارکردنی سکاڵا لە تەندروستی گەرمیان زیادی کردووە

تەندروستی گشتی گەرمیان

ژیان:

تەندروستی گشتی گەرمیان ئاشکرایکرد، لەمساڵدا (27) سكاڵای جۆراوجۆری هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران له‌ ته‌ندروستی گه‌رمیان تۆماركراون و لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، له‌ماوه‌ی سه‌ره‌تای كانونی دووه‌م تا كۆتایی مانگی ئابی 2019، 27 سكاڵای جۆراوجۆریان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌ و بڕیاریان له‌باره‌وه‌ دراوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، كه‌ (14) له‌و سكاڵایانه‌ ده‌ره‌كین، واته‌ هاووڵاتیان تۆماریان كردوه‌، 13شیان ناوخۆیین، واتا سكاڵای كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییه‌كه‌ن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، به‌دواداچون بۆ هه‌موو سكاڵایه‌ك دەکەن، كه‌ چ هاووڵاتیان له‌باره‌ی خزمه‌تگوزاریی و فه‌رمانبه‌ره‌كانه‌وه‌ تۆماری بكه‌ن، یان فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ به‌هۆی حاڵه‌ت و كێشه‌ی جیاوازه‌وه‌ تۆماری بكه‌ن.

داواش له‌ هاووڵاتیان دەکەن له‌كاتی هەبوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا، به‌شێوه‌ی فه‌رمی و له‌ رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ سكاڵاكه‌یان تۆماربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌دواداچونی یاسایی و پێویستی له‌باره‌وه‌ بكه‌ن.