هۆكاری گیرانی دەماری سییەكان


ژیان: شەیما
گیرانی دەماری سییەكان ئەو نەخۆشییەیە كەتووشی دەماری سییەكان دەبێت، بریتی یە لەگیرانی دەمارێكی سەرەكی لەسییەكان ئەم حاڵەتە زۆربەی كات بە هۆی مەیینی خوێنەوە ڕوودەدات،لەزۆربەی دۆخەكاندا مەیینەكان بچووكن‌و كوشندەنین، بەڵام رەنگە زیان بەسییەكان بگەیەنن. 

 دەریا ئەكرەم، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ‌و سنگ‌و بۆریەكانی خوێن بۆ ژیان، باس لەحاڵەتی گیرانی دەماری سییەكان‌و هۆكارەكانی دەكات‌و دەڵێت "سییەكان خوێن بەرو خوێن هێنەری هەیە، خوێن بەری سییەكان خوێنی بۆدێت لەناو سك، سەرو لاقەكانو لەدڵ دا كۆدەبێتەوەو لەرێگەی خوێن بەری سییەكان (دەماری) دڵ پەمپی دەكات بۆسییەكان، گیرانی دەماری سییەكان درووست دەبێت بەهەر پێكهاتەیەك كە لەشلەی خوێن دەرچێت، واتە بۆی هەیەئەو پێكهاتەیە كڵۆی خوێن یان هەوا یان نایترۆجین یان چەوری بێت ، ئەو هۆكارەی لەهەمووی زیاتر باوە كڵوی خوێنە كەئەویش لەقاچەوە بۆ قۆڵ دێت".

 لەو هۆكارانەی كە كڵۆی خوێن درووستدەكەن بریتین لە:

 _قەڵەوی. 

_ جگەرەكێشان.

_ بەرزی پەستانی خوێن.

_ خەستبوونەوەی خوێن بەهۆی نەخۆشییە بۆماوەییەكان  بۆنموونە نەبوونی (c،s) ، فاكتری لیدن، ئەمانە پرۆتینن خوێن ڕوون دەكەنەوە، ئەمانە پرۆتینن ئەگەرنەبێت لەخوێن ، خوێن كڵۆ دەكات.

_ هایپرهوموستینیمیا: ئەوەش بەهۆی كەمبوونی ڤیتامینی فۆلیك ئەسیدلی لەگەڵ ڤیتامینی B6، B12.

_ كەمی جوڵە واتەكاتێك دوای نەشتەرگەری نەخۆش زۆربمێنێتەوە لەجێگادا بەتایبەتی نەشتەرگەری ئێسك‌و پرۆستات ".

دكتۆر دەریا ووتیشی "ئەگەر نەخۆش بەكتوپڕدەماری سییەكانی بگیرێت ئەوە ئەم نیشانانەی تێدا دەردەكەوێت هەناسە توندی، دڵی خێرا لێ دەدات، سنگ ئێشەی دەبێت، زۆرجار مردنی كتوپڕ ِڕوودەدات، بەپشكنین نەخۆشەكە دەمارەكانی ملی دەردەپەڕن¬و لێدانی دڵی بەقوەتردەبێت".

لەڕێگەی ئەم پشكنینانەوە بۆنەخۆش  حاڵەتەكە دیاری دەكرێت:

_لە خوێن: گازی خوێن واتە ئۆكسجین، دووەم ئۆكسیدی كاربۆن.

_ (D dimer test) ئەم تیشكە ئەگە نەگەتیف بێت ئەوە گیرانی دەماری سییەكان دوورە.

_ هێڵكاری دڵ.

_ سۆناری قاچ.

_ ئیكۆی دڵ.

_ سیتی سكانی دەماری سییەكان كە زۆرگرنگە بۆ دۆزینەوەی گیران.

_قەستەری دەماری سییەكان.

دكتۆر دەریا دەربارەی كاریگەرییە لاوەكیەكانی ئەم حاڵەتە ‌و شێوازی چارەسەركردنی باسی لەوەشكرد، ئەگەر گیرانی دەماری سییەكان چارەسەر نەكرێت (30%) نەخۆشەكان تووشی مردنی كتوپڕدەبن، هەندێك جار دەبێت بەنەخۆشی درێژخایەن واتە كەسەكە بەردەوام هەناسەی توندە، ئەوچارەسەرانەی كە پێویستە بكرێت دەبێت نەخۆشەكە داغڵ بكرێت‌و دەرزی خوێن ڕوونكردنەوە (هیپارین) ی بۆ بكرێت، بەكارهێنانی ئۆكسجین‌و دەرزی ئازارشكێن بۆ نەخۆش، لەحاڵەتی زۆر خراپ دا دەرزی ئەدرینالین یان هاوشێوەكەی پێویستە بۆ نەخۆش بەكاربهێنرێت، ئەگەر نەخۆش بەو چارەسەرانە باش نەبوو یان تەندروستی خراپتر بوو ئەوە پێویستە نەشتەرگەری سنگی بۆ ئەنجام بدرێت.

هەرنەخۆشێك نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت‌و ماوەكەی لە(30) خولەك زیاتر بێت پێویستی بە:

_بەكارهێنانی گۆرەوەی دەوالی یان باندج دەبێت ، بۆئەوەی قاچەكانی خوێنی تێدا كڵۆ نەبێت.

_ هەرنەخۆشیك نەشتەرگەری بۆبكرێت ، دەبێت زووبگەڕێ‌و لەجێگادا نەكەوێت.

_ بەكارهێنانی دەرزی هیپارین بەشێوە ی ژێر پێست بۆ نەشتەرگەری گەورە یان ماوەكەی زۆر بێت بەتایبەتی بۆ ئەو نەخۆشانەی بەتەمەنن. 

_ دانانی فلتەر لەخوێن هێنەری ناوسك لەو نەخۆشانەی خوێن كڵۆی كردبێت لەقاچیان بۆ ئەوەی نەڕوات بۆسییەكان.