بەندیخانەیەك بە لێخوڕینی پاسكیل لە زیندانیەكان خۆش دەبێت


ژیان:
بەندیخانەیەكی وڵاتی بەرازیل لە رێی دانانی پاسكیلی جێگیرەوە كارەبا بە زیندانیەكان بەرهەم دەهێندرێت بۆ شارەكە و لەبەرامبەردا ماوەی زیندانی كردنیان كەم دەبێتەوە. 

بە گوێرەی هەواڵێكی پێگەی فۆكس نیوز، لەشاری (سانتا ری دوسابۆكی) لە بەڕازیل بەندیخانەیەك هەیە،‌ بەندكراوانی ئەم بەندیخانەیە دەیانە‌‌وێ بە كارەبا ماوەی زیندانیكردنیان كەم بكەنەوە و شارەكەش روناك بكەنەوە. 

ئەم بەندیخانە چەند پاسكیلێك لەخۆدەگرێت كە لەسەر زەوی جێگیر كراوان، لەڕێگەی ئەنجامدانی وەرزش لەسەر ئەو پاسكیلانە، كە بەستراونەتەوە بە سیستەمێكی بەرهەمهێنان و كۆگاكردنی وزەی كارەبا و سود وەرگرتن بۆ رووناكردنەوەی شەقامەكان.

ئەم پاسكیلانە خواستی زۆریان لەسەرە و بەندكراوان لەسەر بەكارهێنانی ئەم پاسكیلانە ركابەری دەكەن، بەمەستی ئەنجامدانی وەرزش، بەڵكو بۆ دەرچوون لە بەندیخانە.

ئەو بیرۆكەیە لەلایەن جۆزێ هێنریك، دادوەری شارەكە لە تۆڕی ئینتەرنێت بەدوای ئامرازە خاوێن و خۆڕاییەكانی دابینكردنی وزە دەگەڕا، كاتێك بینی هۆڵێكی وەرزشی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەڕێگەی پاسكیلە جێگیرەكانی نێو هۆڵەكە وزەی كارەبا بۆ خودی هۆڵەكە دابین دەكات.

بۆیە هێنریك، ئەم بیرۆكەی گواستەوە بۆ شارەكەی خۆی لە وڵاتی بەرازیل و لە بەندیخانەكەدا بەكاری هێنا بۆ ئەوەی ماوەی زیندانیەكان كەم بكاتەوە و وزەش بۆ شارەكە دابین بكات.