وەزارەتی تەندروستی داوایەك لە دایكان و باوكان دەكات


ژیان: 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەبارەی هەڵمەتی كوتانی منداڵان لە دژی ئیفلیجی منداڵان ئاگاداریەك بڵاو دەكاتەوە و داوا لە دایكان و باوكان دەكات هاوكاراین بكەن. 

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند "بۆ بەردەوام بوون لە پاراستنی منداڵەكانتان لە نەخۆشی ئیفلیجی و بنیاتنانی نەوەیەكی تەندروست، هەڵمەتی نیشتمانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان بە پێكوتەی دژی نەخۆشی ئیفلیجی لە ڕێگەی قەترەی دەم بەیانی یەك شەممە 2019/9/29 لە هەموو شار و شارۆچكەكان و گوندەكان دەرگا بە دەرگای ماڵان لەلایەن تیمەكانی تەندروستی دەست پێدەكات". 

ئەو وەزارەتە لە راگەیەندراوێكدا دەشڵێت هەڵمەتەكە "ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە تكایە دایكان و باوكان هاوكاربن بۆ پابەندبوون بە وەرگرتنی پێكوتە بۆ منداڵەكانتان لەنێوان تەمەنی یەك ڕۆژ بۆ پێنج ساڵ، لەكاتی هەر گرفتێك نزیكترین بنكەی تەندروستی ئاگاداربكەنەوە".