بەرهەمێكیتری نەوشیروان مستەفا چاپكرا


ژیان: 
لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا بەرگێكی نوێ كتێبی بەدەم رێگاوە گوڵچنین چاپدەكات بەناوی "نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان".

ئەو لیژنەیە ئەوەی راگەیاندووە  ئەمڕۆ ۳۰ ی ئەیلوولی ۲۰۱۹، توانرا بەرهەمێكی دیكەی بڵاونەكراوەی "ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا بە ناوی "نەوەی دووەمی شاعیرانی قوتابخانەی بابان" لەچاپبدرێ و بڵاوبكرێتەوە".

كتێبە نوێیەیەكە لەسەر چوار شاعیری هەڵكەوتووی كە هەریەكە لە حاجی قادری كۆیی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، وەفایی و حەریق كە بریتی یە لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەدەبیی سۆسیۆلۆجیی، لەسەر ژیان و بەرهەمی ئەو چوار شاعیرە.

كتێبەكە لە زنجیرەی بەدەم رێگاوە گوڵچنین، دەبێتە بەرگی سێیەم لە كتێبی یەكەم. لەدوو توێی۱٦٦ لاپەڕە نوسراوەتەوە.