كاتێك مرۆڤ رێز لە سروشت دەگرێت


ژیان: 
بۆ رێزگرتن لە سروشت و كاركردن بۆ ئەوەی سروشت بپارێزرێت لەلایەن مرۆڤەكانەوە چەندین وێنەی سەرنج راكێش دروست دەكات. 

1. رێڕەوێكی تایبەت بۆ پەڕینەوەی ئاژەڵان: ئەم رێرەوە سەوزە لە سەنگافورە كە بە درەخت و رووەك و رازاندراوەتەوە، بەدیاریكراوی بۆ ئەوە دیزاین كراوە تا ئاژەڵەكان بتوانن بەئاسانی یپەڕنەوە، بێ ئەوەی رووبەڕووی مەترسی پێكدادان ببنەوە لەگەڵ ئۆتۆمبێلە خێراكان.
2. درەختێك لە ناوەڕاستی چێشتخانەیەك: خاوەنی ئەم چێشتخانەیە كاتێك بڕیاری داوە ئەم درەختە وەك خۆی بهێڵێتەوە لەجیاتی ئەوەی بیبڕێتەوە، رێزێكی زۆری لە سروشت گرتووە.
3. تونێلی كیسەڵەكان: لە وڵاتی ژاپۆن دەتوانێت زۆر بابەتی سەرنجڕاكێش ببینی، وەك ئەم تونێلە كە لەژێر هێڵێكی شەمەندەفەر دروستكراوە و، تایبەت كراوە بۆ پاراستنی كیسەڵەكان لەلایەك و، رێگرێگریكردن لە دواخستنی گەشتی شەمەندەفەرەكان لەلایەكی دیكەوە.
4. بۆ ئاگر كوژاندنەوە و ئاوخواردنەوە: ئەم ئاگركوژێنەوەیە هەر تەنها بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگركەوتنەوە بەكارناهێنرێت، بەڵكو ئەركێكی مرۆیی دیكەیشی هەیە كە ئەویش دابینكردنی ئاوە لە پاركە گشتییەكان بۆ ئاژەڵە ماڵییەكان.
5. پەرژینێك لەسەر رەگی درەختێك: لەجیاتی بڕینەوەی رەگی ئەم درەختە، نەخشەسازان ئەو پەرژینەیان بەم شێوەیه دروست كردووە بۆ ئەوەی ئەو درەختە لەژیاندا بمێنێتەوە.
6. پردی پەڕینەوەی ئاژەڵە كێوییەكان: ئەم پردەی پەڕینەوە لە هۆڵەندا بۆ یارمەتیدانی ئاژەڵە كێوییەكان دروست كراوە.
7. درەختێك لەنێو هێڵەكانی كارەبا: كارێكی ئاساییە رێڕەوەی هێڵەكانی كارەبا بگۆڕدریت، بەڵام دەرهێنانی درەختێك لە شوێنی سروشتی خۆی كارێكی ستەمێكە لە سروشت دەكرێت.
8. پردی سمۆرەكان: ئەم پردە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا تایبەت نییە بە منداڵان و كەسانی گەورە، بەڵكو پردێكە بۆ پەڕینەوەی سمۆرەكان لەم درەختەوە بۆ ئەودرەخت.
9. پردی باڵندەكان لە ئوسترالیا.