كولەكەیەك بە ٣ هەزار ٥٠٠ دۆلار فرۆشرا


ژیان: 
لە شەشەمین فێستیڤاڵی كولەكە تیایدا كولەكەیەك كە كێشەكەی 30كیلۆ گرام بوو بە بڕی 3هەزار و 500 دۆلارەوە فرۆشرا بەهۆی ئەوەی گەورەترین كولەكەی فێستیڤاڵەكە بوو. 

لە فێستیڤاڵەكەدا كە لە گوندی كزڵدامڵار سەر بە شاری بیلەجیكی وڵاتی توركیا ژمارەیەك بەرپرسی حكومی و حزبی بەشدارییان تیادا كرد ئەو خواردنانە پێشكەش بە ئامادەبووان كرا كە لە كولەكە پەڵو دروست دەكرێن.

لە كۆتایی فێستیڤاڵەكەدا، كولەكەیەكی ٣٠ كیلۆگرامی بە گەورەترین كولەكە هەڵبژێردرا كە ساڵێكە لەو گوندە بەرهەم هاتووە و لە زیادكردنێكی ئاشكرادا كولەكەكە دوای سەودا و مامەڵەیەكی زۆر لە لایەن شارەوانی، بەرپرسانی رێكخراوەكان و ژمارەیەك لە هاووڵاتییان بە ٣ هەزار ٥٠٠ دۆلار كڕدرا، داهاتی كولەكەكە دەبەخشرێت بە بنكەی كاروباری موختارێتی گوندی كزڵدامڵار.