كەریم كابان خاوەنی دەنگێكی ناوازە


ژیان: 
كەریم كابان، ئەو هونەرمەندەی بە بێنازی كۆچی دوای كردهونەرێكی كەمی هەیە بەڵام خاوەن شكۆیە لە هونەری كوردیدا. 

كەریم كابان، ناوی تەواوی "عەبدولكەریم جەلال مەحموود"ە.

 لە ساڵی ١٩٢٧ لە گەڕەكی شێخان لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەكی ئایینی لەدایك بووە
خاوەنی ٣ كوڕ و ٣ كچە

لە حوجرە فێری خوێندەواری بووە

دواتر قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵی لە سلێمانی تەواو كردووە. 

كەریم كابان، برای قادر كابانی هونەرمەندە كە لە تەمەنێكی گەنجیدا بەهۆی كاری سیاسییەوە دەستگیر كرا و لە كۆتایی ساڵانی شەستەكاندا لە سێدارە درا.

نازناوی كابان لە دایكیانەوە بۆیان ماوەتەوە و دایكیان خاوەنی دەنگێكی خۆشیش بووە.  

لەساڵی ١٩٤٥ لە بەغدا بووەتە بەڕێوەبەری بەشی كوردی لە ڕادیۆ بەغدا.

لە ساڵی 1945 لەشاری بەغدا یەكەم بەرھەمی خۆی لە كاسێتێكدا بەناوی "ڕێی دڵداری" كە بریتی بوو لە ٨ گۆرانی، بڵاو كردەوە.  بەرھەمەكانی لە ڕادیۆی دەنگی عێراق بڵاو كراونەتەوە.

هونەرمەند خاوەنی زیاتر لە ٢٠ گۆرانی تۆماركراوە. 

لە ژیانیدا تووشی زۆر ناخۆشی و دەربەدەری بووە، بەهۆی هەڵوێستی سیاسییەوە دووجار بۆ باشوری عێراق دوورخراوەتەوە.

كەریم كابان چەند ساڵێك بەدەست نەخوشییەوە ناڵاندی و ڕۆژی   ١٤ـ١ـ ٢٠١٦ و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

لە گۆڕستانی سەیوان لە سلێمانی بە خاك سپێردراوە.