ڤینگەر لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی میلان نزیك بووەتەوە


ژیان: 
ئارسن ڤینگەر، راهێنەری فەڕەنسی، بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی توشی بووە لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەی نزیك بووەتەوە.

ڕۆژنامەی لا گازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاند: دوای سەرەتا خراپەكەی یانەی میلان لەم وەرزەدا لەسەر دەستی ماركۆ جیامپاوڵۆی ڕاهێنەر، ئارسن ڤینگەری ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانە ئیتاڵیەكە پاڵێوراوە. 

كارگێڕی میلان پێیوایە ڤینگەر ئەو ڕاهێنەرە دەبێت، دەتوانێت هێز و شكۆ بۆ یانەكە بگەڕێنێتەوە، كە چەند ساڵێكە لێی بێبەشە.