ئەو یاریزانەی وەك رۆناڵدۆ لە یاریگای ریاڵ ئاهەنگی گێرا هۆكارەكەی روندەكاتەوە


ژیان: 
لە بارەی ئاهەنگی گۆڵكردنەكەی بە هاوشیوەی رۆناڵدۆ لە ناو یاریگای ریاڵ مەدرید رونكردنەوەیدا و وتی من ئەو یاریزانە زۆر بە گەورە دەزانم. 

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئیمانوێل بۆناڤینتۆرا دینیس، هێرشبەری نایجیری یانەی كلەب برۆج، لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دوو گۆڵی لە ریاڵ مەدرید تۆمار كرد لە گۆڵی دووەمیدا هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا. 

لە بارەی ئەو شێوازەی ئاهەنگ گێڕانی ناوبراو وتی: "لەبەر رۆناڵدۆ وامكرد، من رۆناڵدۆم زۆر خۆش دەوێت، سەبارەت بە من ئەو باشترین یاریزانی جیهانە، كاتێك لە ریال مەدرید رۆیشت زۆر نیگەران بووم".

ئەو هێرشبەرە نایجیریە لە قسەكانیدا لەو بارەیەوە رونیكردەوە "من بەو جوڵەیە ویستم بەبیری هاندەرانی ریال مەدرید بێنمەوە كە ئێوە شتێكی گەورەتان لەدەستداوە".