وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵوێزی ئێران دەكات


ژیان: 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بانگهێشتی ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد كراوە، بەهۆی لێدوانەكانی ئەم دوایەی كە هەڕەشەی كردنە ئامانجی هێزەكانی هاوپەیمانانی كردبوو. 

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای دەكات عەبدولكەریم هاشم بریكاری وەزیری دەرەوە، بە باڵیۆزی ئێرانی ڕاگەیاندووە، بەغدا لێدوانەكانی پێشووی بە تەواوی رەتدەكاتەوە كە دژی هێزەكلانی هاوپەیمانان لە عێراق دابووی.

ئەوەش بە باڵوێزەكە وتراوە عێراق بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادات وڵاتەكەی ببێتە گۆڕەپانێك بۆ ململانێ نێودەوڵەتییەكان،  یاخود ببێتە بنكەیەك بۆ دەستدرێژیكردنە سەر وڵاتانی دۆست.