بۆ تێگەشتن لە هۆكاری خۆپیشاندانەكانی عێراق


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری یاسین تەها

عێراق 12 _13 یەمین وڵاتی گەندەڵی دنیایە و شەشەمی عەرەبییە ـ شەفافیەتی نێودەوڵەتی لەكەوتنی سەدامەوە تا ئێستا قەبارەی پارەی بەفیڕۆدراو لە گەندەڵی 450 ملیار دۆلارە ـ AFP

رێژەی بێكاریی لەناو گەنجانی عێراق 22.6% ـە _ دەزگای ناوەندیی ئامار

ڕێژەی بێكاریی گەنجان زیاترە لە 40% ی دانیشتوانی عێراق (37 ملیۆن) ئەمەش دەكاتە 14.8 ملیۆن بێكار ـ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی 80%ژنانی عێراق بێكارن ـ ڕێكخراوی النما‌و

نەوت 90% بودجەی عێراق پێكدەهێنێت و 99% هەناردە، بەڵام 1% كارمەندی ئەم كەرتە ناوخۆیین و كۆمپانیا بیانییەكان كۆنترۆڵیان كردووە ـ ئیندیپێندێت

بڕی قەرزی كەڵەكەبووی سەر عێراق 125 ملیار دۆلارە لەكاتێكدا بەر لە شەش ساڵ 73.1 ملیار بووە ـ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی + لیژنەی دارایی پەڕلەمان

هەڵكشانی قەرزەكانی عێراق بەمشێوەیە: 2014: 75.2 ملیار دولار/ 2015: 98 ملیار دولار/ 2016: 114.6 ملیار دولار/ 2017 : 122.9 ملیار دولار/ 2018: 125 _ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

ڕێژەی گەشەی ئابووری عێراق ئێستا 6.2% یە، بەڵام تا 2023 باوەڕ وەهایە دابەزێت بۆ ئاستی 2.6% _ بانكی نێودەوڵەتی

لە 2013 تا ئێستا هیچ پاكتاوێكی كۆتایی بودجە ئامادە نەكراوەو سەرجەمیان كراوە بوون و بەفەرمی دیار نییە چی خەرجكراوە.

50% مناڵانی باشور هەژارن و رێژەی هەژاری گشتی لە شارەكانی بندەستی داعش 41.2 % و لەباشور 30% و لە ناوەڕاست 23% و لە كوردستان و12.5% یە ـ بانكی نێودەوڵەتی

عێراق پێویستی بە 23 هەزار مێگا كارەبا هەیە لە كاتژمێرێكدا، بەڵام بڕی بەرهەمهێنراوی ئێستا 18 مێگایە _ وەزارەتی كارەبا

هەموو كەسێك لەدانیشتوانی عێراق تێكڕا ساڵانە 4 جار بەرتیل دەدەن بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان _ نەتەوە یەكگرتووەكان

هەموو ئەم ئامارانە لە كاتێكدایە:


قەبارەی یەدەگی نەوتی عێراق 112 ملیار بەرمیلە، یەدەگی خەمڵێنراو 360 ملیار بەرمیلە، یەدەگی عێراق 10% كۆی یەدەگی جیهان پێكدەهێنێت و لەپاش سعودیە عێراق دووەم هەناردەكەری نەوتە بە رۆژانەی 4.6 ملیۆن بەرمیل.

خۆپیشاندانەكان
دوا ئاماری فەرمی خۆپشاندانەكانی عێراق تا 2 نیوەڕۆی 3_10: كوژراوەكان: 19 كەس، بریندارەكان: 1041 كەس، گیراوەكان: 216 _ كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ

بەشی هەرە زۆری بەشدارانی بریندارەكان تەمەنیان لە 15_25 ساڵاندایە _ سەرچاوە پزیشكییەكان

هیچ لایەن و رێكخراوێكی سیاسی و مەدەنی بەفەرمی بەرپرسیارێتی ڕانەگەیاندووە لە خۆپیشاندانەكان

ئامارە نافەرمەییەكان ژمارەیەكی زۆر زیاتری قوربانییەكان دەخەنەڕوو

 


كەڵك وەرگیراوە لە: independent, AFP, AA




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە