وەزیری دەرەوەی سوریا داوایەك ئاراستەی كوردی رۆژئاوا دەكات

وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا

ژیان: 
وەزیری دەرەوەی سوریا داوا دەكات كوردەكانی سوریا با پشت بە ئەمریكا نەبەستن ئەو وڵاتە تەنها لەبەرژەوەندی خۆیەتی كاریان لەگەڵ دەكات.

وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا، رایگەیاند "ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە پێویستە بگەڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا و بە برا كوردەكانمان دەڵێم كە پشت بە ئەمریكا نەبەستن".

ناوبراو لە دیدارێكدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی مەیادین وتیشی "ئەگەر توركیا هەڵببژێرێت كە دراوسێ بێت كەواتە ڕێككەوتنی ئەدەنە ڕێگاچارەی ئاسایشی سنورەكانە، نیشتەجێكردنی ئاوارەكان لە لایەن توركیاوە لە ناوچەی ئارام پاكتاو كردنی ڕەگەزییە، مسۆگەر كردنی ئاسایش لە سنورەكانی توركیا بە داگیر كردنی هەندێك ناوچە درووست نابێت".

وەزیری دەرەوەی سوریا باسی ئێرانیشی كرد پێیوابوو ئێران بۆ روو بەڕبونەویە تیرۆر لە سوریادا لە سەروی زۆرینەی وڵاتانی ترەوە بووە ئاماژەی بەوە كرد بەشێك لە وڵاتە عەرەبیەكان لە پشتەوە خەنجەریان لێداون.