چۆن نینۆكەكانت دەپارێزیت


ژیان: 
نینۆك یەكێكە لە بەشە گرنگەكانی لەشی مرۆڤ لە ئێستاشدا وەك جوانكاری و خەڵكی هەوڵدەدەن لاواز نەبیت و بە جوانی بمێنێتەوە. 

ئەوەی لێرەدا خراوەتەڕوو چەند رێگایەكە بۆ ئەوەی نینۆكەكان بپارێزرێن و بە شێوەیەكی جوانتر بمێننەوە. 

•ھەوڵبدە (موبەرد)یش بەكار بێنی بۆ ئەوەی لاكانی بە شێوەیەك رێك دەربكەوێت. 

•نینۆكبڕی تایبەتت با ھەبێت بۆ بڕینی نینۆكت و ھەر كاتێك پێستەی زیادە لە تەنیشتەكان دەركەوت، بە نینۆك بڕ بیبڕە و نەكەی ددانت بۆ ئەم مەبەستە بەكار بێنی، چونكە دەبێتە ھۆی گواستنەوەی بەكتریا بۆ ئەم ناوچەیە. 

•ئەو خۆراكانە بخۆ كە یارمەتیدەرن بۆ بەھێزكردنی نینۆك و وەك ڤیتامینەكانی (A,C,D,E). 

•ئەو خۆراكانە بخۆ كە رێژەیەكی زۆر مادەی ئاسن و كالسیۆم و بیۆتینی تێدایە، چونكە ئەم كانزایانە جگە لەوەی نینۆك بەھێز دەكەن، كاریگەریان لەسەر قژ و رووخساریش ھەیە . 

•رۆژانە بۆیەی نینۆك بەكار مەھێنە، ھەروەھا ئەسیتۆنیش زۆر بەكار مەھێنە، چونكە ئەم مادەیە راستە بۆیەی نینۆك لێدەكاتەوە، بەڵام مادەی كھولی لە خۆ دەگرێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی دەستت چرچ و لۆچ ببێت و نینۆكەكان لاواز دەكات، وا باشترە دەستت بە سابون بشۆی بۆ ئەوەی بەكتریا نەھێلێت. 

•ھەركاتێك شەوانە كرێمت لەدەستتدا، ئەوا دەستكێشێك لە دەست بكە بۆ ئەوەی نەرمی بە نینۆكەكانت ببەخشێت. 

•ئەو بەرھەمانە بەكاربھێنە كە پێكھاتەی سروشتی لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ئەو ڤیتامینانەی كە نینۆك بەھێز دەكات. 

•رۆژانە چەند جارێك كرێمی تایبەت بە نینۆك بەكار بھێنە بەتایبەتی ئەو رۆژانەی كە ئاوێكی زۆر بەر دەستت دەكەوێت.