توركیا بۆ ئەمریكا؛ لە رێكەوتنی ناوچەی ئارام دەكشێینەوە


ژیان: 
وەزیری بەرگری توركیا لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریكیەكەی هەڕەشەی كشانەوە لە رێكەوتنی ناوچەی ئارام دەكات و ئەمریكا پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەی پشتراست نەكردووتەوە. 

خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا باسیان لە رەوشی ئێستای سوریا و هەڵوێستی ئەو دوو وڵاتە كردووە لەبارەی دوا گۆڕانكاریەكانەوە. 

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری بەرگری توركیا نیگەرانی ئەنقەرەی لەبارەی دواخستنی هەنگاوەكانی دروستكردنی ناوچەی ئارام بە وەزیری بەرگری ئەمەریكا گەیاندووە و هەڕەشەی كشانەوەی لە رێكەوتنەكەیان لە بارەی ناوچەی ئارام كردووە.

تا ئێستاش وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەو بارەی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەوە هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە و باسیان لێ نەكردووە كە پەیوەندیەكی بەوشێوەیە ئەنجام درابێت.