كاریگه‌رترین ڕووداو له‌ مێژووی كورد


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری مەهدی فەتاحی

ئەمە وێنەی دایكێكی جەرگ سووتاو بە ناوی "پوورە سەلمە"یە، كە رژێمی فاشیستی ئێران، كوڕە پێشمەرگە و تاقانەكەیان شەهید كردووە و چەندین ساڵ شوێنی جەنازەكەیان لێ شاردوەتەوە.

بەڵام لە ئاكامدا و پاش هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و بە دانی پارە و بەرتیل بە جاشەكان، شوێنی كوڕە تاقانەكەی لە شاری "هەمەدان" پەیدا كردووە و كەلەسەری جگەرگۆشەكەی وەك تاجی شاهانە بە سەرەوە ناوە و لەگەڵ باقی پاشماوەی ئێسقانەكانی دەریهێناوە و بردوویەتەوە بۆ كوردستان و لەوێ تەسلیم بە خاكی نیشتمانی كردووە




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە