چیرۆکى ئەو ڕۆژنامه‌نووسە ئیسپانیەی که‌ نزیکه‌ى ٣٠ ڕۆژ له‌ به‌ندیخانه‌ى پارتیدا مایه‌وه‌

فێران باربەر_ ڕۆژنامەنووسی ئیسپانی

ژیان:

فێران باربەر، ئەو رۆژنامەنووسە ئیسپانییەی مانگێک لە بەندیخانەیەکی پارتیدا مایەوە چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە و باس لەو ئەشکەنجەدانانە دەکات کە لە گرتووخانەکەدا بەچاوی خۆی بینیوێتی و ئەو ٥٠ مەترەی زیاتر لە ١٠٠ بەندکراویان تێدا جێ کردووەتەوە.

وەک ناوبراو باسی لێوە دەکات، کە چیرۆکەکەی ٢٠ جار لەمێشکی خۆیدا نووسیوە ئەو کاتەی لەبەندیخانەیەکی هەولێر دەستبەسەر بووە.

ئیمام عیماد کە مەلایەکی بەندکراو بوو لەو زیندانەدا بە باربەر دەڵێت «بەدڵنییایەوە خودا هۆکارێکی هەیە کەتۆی هێناوە بۆ ئێرە، ئێستا دەزانیت چی روودەدات و چۆن ئەوانە سەرکوتمان دەکەن». ئەو پەرداخێک ئاوت پێدەدات و لەهەمان کاتدا باسی رقی خۆیت بۆ دەکات لەبەرامبەر شیعەکان کەدەبێت بکوژرێن.

باربەر بەردەوام بیری لەوە دەکردەوە کە ئەو بە چ تاوانێک لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستبەسەر کراوە، ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو لای ناوبراو ئەوە بوو کە ٦٠ زیندانی داعش لەگەڵیدا هاوبەند بوون، جگە لەوانیش لە زیندانەکەدا ئەوانەی بەدی دەکران چەکدارانی تۆمەتباری تیرۆریستی کورد، پێشمەرگەی هەڵگەڕاوە، نەیارانی رژێمی بارزانی، ئالودەبوانی ترامادۆڵ، بازرگانانی تلیاک، هەروەها کۆمەڵیک رێگری پیاوکوژ بوون.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیسپانیە پێشتر ئامادە بوو پارە بدات تا بۆ چەند کاتژمێریکی کەم بچێتە ناو ئەو بەندیخانەیەوە تا کارە رۆژنامەوانییەکەی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت، ئەسڵەن بیریشی لەوە نەکردبوەوە کە ئاوا دەکەوێتە ناو جەنجاڵی بەندیخانەکە و ئارەزووی دەرباز بوون دەکات.

لەکوردستانی بارزانییەکاندا، هیچ بەڵگەیەک پێویست نییە بۆ وەستاندن یان ئەشکەنجەدانی کەسێک. یان هەمویان بکوژن یان بەندیان بکەن

هەر وەک باربەر لە چیرۆکەکەیدا باسی لێوە کردووە، ژیانی ئەو کەسانەی لەوێ بەندبوون ئەسڵەن پێویستی بەوە نەبوو کە ئەشکەنجە بدریت چوونکە ڕەوشی ژیانیان ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ خراپتر دەبوو، زیندانییەکان بەردەوام جگەرەیان بەلێوەوە بوو و ئەواش وایکردبوو کە هیچ ئۆکسجینێک لە ژوورەکان بەدی نەدەکرا، تەنانەت هەندێکیان لەو کەشەدا لەهۆش خۆیان دەچوون.

یەکێک لە یاساکانی بەندیخانەکە بەو جۆرە بوو کە دەبوو بەردەوام بەخەبەر بیت، وە بۆت نەبووە بۆ چەن دەقیقەیەکی کەمیش بنووی، هەر کات چاوی زیندانییەک بچوایەتە خەو ئەوا، پاسەوانەکان بە توندترین شێوە ئەشکەنجەیان دەدان.

ئەو رۆژنامەنووسە، بێزار بوو لەو دۆخەی کەتێی کەوتووە، لەبەر ئەوەی نەیدەزانی کە بە چ تاوانێک دەستبەسەرکراوە، هەر لەبەر ئەوە بیری کردەوە بەجۆرێک لە جۆرەکان خۆی دەرباز بکات، یان کەسانێک لە دەرەوەی گرتووخانەکە لە حاڵی خۆی ئاگاداربکاتەوە.

ناوبراو مانگێک پێش دەستگیرکردنەکەی بە گەشتێک ڕووی کردە عێراق و لەلایەن تەلەفزیۆنێکی ئەڵمانییەوە نێردرا بۆ ئامادەکردنی چەندین ڕاپۆرت لەبارەی ژیانی ئەو چەکدارە بیانیانەی کە لەناو ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان_پەکەکە_دان لە ناوچەی شنگال.

باربەر پێش ئەوەی ڕوبکاتە ڕۆژئاوای کوردستان، بۆ ماوەی چەند ڕۆژیک لە دۆڵی نەهلا دەمێنێتەوە و پێشنیاری پێ دەکرێت کە چاوپێکەوتنێک ساز بدات لەگەل خێزانێکی داعشی کە بەڕەگەز ئیسپانین، ئەویش پێشنیارەکە قبوڵ دەکات، هیچ ئۆتومبیلێک نەبوو لەگوندەکاندا و ئەویش بڕیار دەدات بەپێ بروات بەهیوای ئەوەی ئۆتومبیلێک بدۆزێتەوە و  بگاتە نزیکترین شارۆچکە. ئەو ناوچە مەسیحی/ئاشورییە لەلایەن پەکەکەوە تەنرابوو و  پێشمەرگەکانی بارزانیش لەدژیان بوون. ئەوەش ببوە هۆکار بۆ ئەوەی، تورکیا بەئاسانی بۆمبارانی ناوچە مەدەنییەکان دەکەن.

لەدوانیوەڕۆکەیدا پێشمەرگەیەک دەچێتە یارمەتی ناوبراو و پێی دەڵێت «من دەتوانم بتگەیەنم ئەگەر تەکسیت ئەوێت».

بەڵام وا دیاربوو کە پێشمەرگەکە فێڵی لە رۆژنامەنووسەکە کرد و پاش ئەوەی ناوبراوی سواری ئۆتۆمبێلەکە کرد، بردیە قەراغ رێگایەک کە ئۆتۆمبێلێک خۆی پێداکردو سێ پیاوی چەکدار لێی هاتنە دەرەوە کە خۆیان بە پاسەوانی سەر سنور ناساند پێی و پێیان وت ئێمە حکومەتین و خەڵکانی پەکەکە، کۆمەڵێک تیرۆرستن.

هەر وەک لە چیرۆکەکەدا باسی لێوە دەکات، یەکەم شەوی لە زیندانێکدا بەسەربرد لەئاکرێ کە لێکۆڵینەوەیەکەی بە گاڵتەجاڕییانە ناودەبات، بەو پێیەی نە پێشمەرگەکان ئەوان ئینگلیزیان دەزانی و نە ئەمیش لە کوردی یان عەرەبی تێدەگەیشت.

پاش ئەوەی دواتر لە ئاکرێوە دەگوازرێتەوە بۆ چاکسازی هەولێر، دەبینێت خراوەتە ناو بەندیخانەیەک کە ١٣٧ بەندکراوی دیکەی تێدایە ئەویش لە پانتایی ٥٠ مەتر چوارگۆشە.

باربەر دەڵێت، خواردنەکەیان پیس بوو. زۆرجار زیندانییەک لەڕۆژێکدا تەنها قاپێک برنج و نۆکاو هەیە بیخوات. ئەو بەرپرسانەی بەندینخانەکە بەڕێوە دەبەن ئەو بڕە پارەیە، کە بۆ هەر زیندانییەک ١٠ بۆ ١٢ دۆلارە لەڕۆژێکدا، بۆخۆیان دەبەن کە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە تەرخانکراوە. ئەو پارەیە پێویستییە بۆ هێشتنەوەی ڤێلاو ئۆتومبیلە ئەمریکییە گرانبەهاکانی گەندەڵی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکان.

ئەو رۆژنامەنووسە ئیسپانیە پێشتر ئامادە بوو پارە بدات تا بۆ چەند کاتژمێریکی کەم بچێتە ناو ئەو بەندیخانەیەوە تا کارە رۆژنامەوانییەکەی خۆی بە ئەنجام بگەیەنێت

لە بەندیخانەکەدا باربەر کوردێکی شنگالی دەبینێت کە قۆڵی خۆی بە جگەرەیەک دەسووتاند و لێی پرسیوە، تۆ تا ئێستا شتێکی لەو جۆرەت بینیوە، تۆ بەمزوانە لێرە دەرۆیت و بەڵێنم پێ بدە کە هیچکات من لەبیر ناکەی، باربەریش سەرێکی بۆ دەلەقێنێ.

لە چیرۆکەکەی باربەردا باس لە بەندکراوەکانی داعش کراوە و دەڵێت، هیچ جیاوازییەک لەگەڵ بەندکراوەکانی داعش ناکرێت.

ئەو بێ ئەوەی ناوی کەس بهێنێت باس لە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی شاری هەولێر دەکات و دەڵێت ،تەنانەت سێ رۆژ تێپەڕنەبوبوو لەو کاتەوەی گەشتبومە بەندیخانەکە کە شایەتی تێهەڵدانی بەندکراوێک بووم. لەڕۆژی ئازادکردنمدا گۆرانیبێژێکی ناسراوی هەولێر چووە نۆرینگەی گرتووخانەکە و داوای چارەسەری کرد  بۆ  کاردانەوەی «وازهێنان لە ئالودەبوون». دوو یاریدەدەرە پزیشکیەکە و ئەفسەرێک بەدار لەهونەرمەندەکەیاندا هەتا لە پەلوپۆیان خست.

دەشڵێت، لەکوردستانی بارزانییەکاندا، هیچ بەڵگەیەک پێویست نییە بۆ وەستاندن یان ئەشکەنجەدانی کەسێک. یان هەمویان بکوژن یان بەندیان بکەن.

پاش چەند ڕۆژێک باڵیۆزخانەی ئیسپانیا دەربارەی ڕفاندنەکەی باربەر ئاگادارکرابوونەوە و ئەوانیش ستافیان ئاگادارکردبوەوە بۆ کارکردن لەسەر کەیسەکەی. بەڵام، ئازادکردنی دواکەوت و هانزی ئیسکۆبار، باڵیۆزی ئیسپانی خۆی پەیوەندی کرد بەوەزیری دەرەوەی هەرێمی کوردستان تا پشتڕاستی بکاتەوە کە باربەر "تەنها رۆژنامەنوسێک"ە.

شنگالییەک داوای لە باربەر کردووە کە چووە دەرەوە لە بەندیخانە هیچکات لە بیری نەکات

هەر وەک باربەر دەڵێت، دواتر زانیم دەستەیەکی بچوک لەهاوڕێیانم لەدەرەوە بوون، زۆربەیان رۆژنامەنووس بوون کە ئاشنابوون بەناوچەکە و لەو میدیایە کاریان دەکرد کە من زۆرجار کاریان بۆ دەکەم.

بەهۆی پەیوەندییەکانیانەوە، هەموو میزۆپۆتامیا گەڕان بۆ کۆکردنەوەی هەندێک زانیاری کە روونی بکاتەوە چی روویداوە. لە ٤ی ئەیلول، جارێکی دیکە بەشەقامەکانی عەنکاوەدا گەڕام و چەند رۆژێک دوای ئەوە لەقاهیرەوە گەڕامەوە بۆ بەرشەلۆنە.