دوو ئەندامی حیزبی دیموکرات ١٦ هاوڵاتی دەڕفێنن

پارە و مۆبایلیان لە هاوڵاتیان سەندووە
پێشمەرگەی دیموکرات

ژیان:

دوو چەکداری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە قەزای کۆیە هێرشیان کردووەتە سەر گوندی شێلیان و ١٦ هاوڵاتی گوندەکەیان ڕفاندووە.

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە، دوو چەکداری حزبی دیموکراتی کوردستان هەفتەی رابردوو لە قەزانی کۆیە لە کەمپە سەربازییەکەی خۆیان چونەتە دەرەوە و هێرشیان کردووەتە سەر  گوندی شیلی نزیک کەمپەکەی خۆیان و ١٦ هاوڵاتی ئەو گوندەیان بۆ ماوەی زیاتر لە ٥ کاتژمێر بە بارمتە گرتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئەشەکەنجەدان و بێڕێزیەکی زۆری هاوڵاتیانی گوندەکە پارەو مۆبایلەکانیان دەدزن و جارێکی تر دەگەڕێنەوە ناو کەمپەکە.

ئەوەش ئاشکرا کراوە، ئەو دوو چەکدارەی دیموکرات لە کاتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە خۆیان وەک گەریلای پەکەکە بە هاوڵاتیانی ئەو گوندە ناساندەوە.

عەلی عەبدوڵا بەرپرسی قەزای کۆیە لەبارەی ڕووداوەکەوە ئاشکرای کردووە " ئەو دووکەسەی هێرشیان کردووەتە سەر هاوڵاتیانی گوندی شیلیان، ئەندامی حزبی دیموکرات بوون و لە ئێستادا دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە"

ئەوەش لەکاتێکدایە بەرپرسانی حزبی دیموکرات تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە بڵاونەکردووتەوە.