ئاسایشی هەرێم دەست بەسەر ماددەی هۆشبەری ترسناك دەگرێت

دەست بەسەر زیاتر لە 15 كیلۆ مادەی ھۆشبەر دا گیرا
دەستگیرکراوان

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان، دەستی بەسەر 15 كیلۆ و 50 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین داگرت.

لەڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری كوردستان رایگەیاند، كە ئەمڕۆ شەممە دەستیان بەسەر "ماددەی هۆشبەری ترسناك" گرتووە.

هەروەک ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، ئەو كەسانەی ماددە هۆشبەرەكەیان هێناوە "لەجۆری كیتامینە و ماددەیەكی هۆشبەری ترسناكە، كە شەش كەسی ئێرانی بوون، یەكێكیان ئافرەت بووە و وەك گرووپێك كاریان كردووە".

ئاشکراشی دەکات، یەكەمجاریشە ئەم ماددە ترسناكە رەوانە بكرێت و ئێستاش تۆمەتباران رەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.