ئەردۆغان: ئەمرۆ یان سبەی هێرش دەكەین

هەسەدە: ھیچ دوودڵ نابن لە وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی توركیا

ژیان: 
توركیا بڕیاری هێرشكردنی بۆسەر رۆژئاوای فورات لە سوریاداوە و هەسەدەش رایگەیاند بە هەموو شێوەیەك وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە. 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆبونەوەیەكی پارتەكەیدا ئەمڕۆ رایگەیاند: لە ئەمڕۆ و سبەینێدا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی فراوانی ئاسمانی و وشكانی بۆ ناوچەی ڕۆژھەڵاتی فوڕات لە سوریا دەستپێدەكەین. 

لەبەرامبەر ئەو وتەیەی ئەردۆغاندا  مستەفا بالی، وتەبێی هێزەكانی سوریای دیموكراتی وتی: ھیچ دوودڵ نابن لە وەڵامدانەوەی ھەر ھێرشێكی توركیا و ئەنكەرە ھەر ئۆپراسیۆنێك بكات، دەیكەنە جەنگێكی سەرتاسەری لە سنورەكانی توركیا و سوریا.

ئەوەش لە كاتێكدایە سەرۆك كۆماری توركیا لە قسەكانیدا باسی لەوە كردووە كە هەموو ئامادەكاریەك تەواو كراوە بۆ ئەو شەڕە و هاوكاری كردنی ئەو هێزانەشی لەلایەن ئەمریكاوە خستە بەر رەخنەكانی.