بڕیار رزگار تۆ یاری منی بڵاودەكاتەوە

بڕیار ڕزگار

ژیان:
گۆرانیبێژی لاو "بڕیار ڕزگار"، ئاشكرایكردبه‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆی به‌ناوی (تۆ یاری منی) بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

شه‌وی ڕابردوو 4/10/2019، بڕیار ڕزگار له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، كورته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا به‌شێك له‌ گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی خراوه‌ته‌ ڕوو، باسی له‌وه‌ش كردووه‌، به‌م زوانه‌ بڵاوی ده‌كاته‌وه‌.

بڕیار ڕزگار خەڵکی سلێمانییە، لە بەریتانیا دەژی، خاوه‌نی 2 ڤیدیۆ كلیپه‌ به‌ ناوه‌كانی (ڕازی دڵ) و (نازی دڵ)، هه‌ردوو ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش بینه‌رێكی به‌رچاویان له‌ ماڵپه‌ڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) هه‌بووه‌.