لە رێگای دوكان- پیرەمەگروون پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕا

بزانە چەند خوێندکار بریندارن؟
پاشماوەی ڕووداوەکە

ژیان:

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەیاندا بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبیلەکەیەوە پاسێکی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی دوکان لەسەر ڕێگای دوکــان سلێمانی خوار گوندی کۆتەڵ،  وەرگەرا.

پەیامنێرمان ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە نزیک گوندی کۆتەڵ، لەنێوان پیرەمەگروون و دوکان، پاسێکی خوێندکاران وەرگەڕاوە و خوێندکارێک گیانی لەدەستداوە و 18 خوێندکاری دیکەش بریندارن.

ئەو پاسە رۆژانە قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی پیرەمەگروون دەگوازێتەوە .