ئێران هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند لەبارەی هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

هەڵوێستی ئێران لەبارەی ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان

ژیان:

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ڕێکارەکانی توركیا دژی ئاسایش و سنووری سەروەری خاكی سوریا هیچ ئامانجێك ناپێكێت.

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی هێرشی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵوێستی وڵاتەکەی نیشاندا و وتی، ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا بە رێزگرتن لە خاکی وڵاتانی دراوسێ، دێتە دی.

وتیشی، تاران ئامادەیی تێدایە هاوكاری دیمەشق و ئەنقەرەدا بكات بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەکان بە گوێرەی یاسا نێو دەوڵەتییەكان، بەڵام جوڵەكانی توركیا لەناو خاكی سوریا هیچ لەو ئامانجانە ناپێكێ، كە مەبەستێتی.

رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ شەممە هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان کرد و بەپێی وتەکانی ئەگەری هێرشەکان لەمڕۆ و سبەینێیە.