تۆنی كروس بەشداری كلاسیكۆ ناكات


ژیان: 
بەهۆی پێكانەوە كروس بۆ دوو یاری لالیگا و دوو یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی دوور دەكەوێتەوە و بۆ ماوەی 3 هەفتە بەشێوەیەكی فەرمی دوورخراوەتەوە. 

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە تۆنی كروس، ناوەڕاستكاری ئەڵمانی یانەی ریاڵ مەدرید،  دوای ئەوەی لە تایمی یەكەمی یاری یانەكەی بەرامبەر گرانادا بە ناچاری بە هۆی پێكان یاریگەی چۆڵكرد، ئەمڕۆ لەلایەن پزیشكی یانەكەی پشكنینی سەرەتایی بۆ كراوە. 

پشكنینەكان بۆ ئەو یاریزانە دەریانخستووە پێویستی بە سێ هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لە پێكانەكەی رزگاری بێت و دوای ئەوە بڕیاری كۆتایی دەدرێت لەبارەی گەڕانەوەی


ئەو ماوەیەی بۆ یاریزانەكە دیاری كراوە بۆ دوو یاری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی و یاریەكی لالیگا بە دڵنیاییەوە دوور دەكەوێتەوە بۆ یاری كلاسیكۆش زۆر زەحمەتە بتوانێت یاری بكات.